كڵۆپ له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ ئاماده‌یه‌ مووچه‌كه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه‌

كڵۆپ له‌گه‌ڵ باوكی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ گفتووگۆدایه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرای كردووه‌ كه‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌ گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ هاتۆته‌ سه‌رهێڵ، یۆرگن كڵۆپ سه‌ركردایه‌تی گفتووگۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ رازی بكات له‌ جیاتی رووبكاته‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ په‌یوه‌ندی به‌ ئانفیڵد بكات.

رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا له‌ چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 26 نیسانی 2020، له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راسپاردووه‌ گرێبه‌ستێكی باش بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ ئاماده‌ن بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، یۆرگن كڵۆپ په‌یوه‌ندی به‌ باوكی كلیان مباپێ كردووه‌ و داوای لێكردووه‌ كوڕه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ لیڤه‌رپوول بكات و به‌ڵێنیشی به‌ باوكی داوه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ی زۆرترین ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌سی و به‌ كۆمه‌ڵ له‌ ئانفیڵد بباته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ یۆرگن كڵۆپ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی گفتووگۆی كردووه‌ و زۆر سه‌رسامی خۆی بۆ مباپێ ده‌ربڕیوه‌ و به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ ئاماده‌یه‌ یارمه‌تی دارایی یانه‌كه‌ی بدات ئه‌گه‌ر به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌شی بێت.

كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له‌ هاوینی 2018 له‌ یانه‌ی مۆناكۆ به‌ 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ كۆی 112 یاری 82 گۆڵ و 45 ئاسیستی هه‌یه‌ و له‌ 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت.