ھۆشداری لە بەکارھێنانی دەرمانی مەلاریا دەدرێت
"کارێکی مەترسیدارە و لێکەوتەی خراپی تەندروستی ھەیە"
K24 - ھەولێر
کەنەدا ھۆشداری دەدات لە بەکارھێنانی ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین بۆ چارەسەری کۆرۆنا.
وەزارەتی تەندروستی کەنەدا رایگەیاند، ھەندێک کەس دەرمانی مەلاریا واتە کلۆرۆکوین و ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین دەکڕن و خۆیان بەکاری دەھێنن، ئەمە کارێکی مەترسیدارە و لێکەوتەی خراپی تەندروستی ھەیە.
وەزارەتی تەندروستی کەنەدا راشیگەیاند، دەرمانی کلۆرۆکوین و ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین بەکاربھێنرێن تەنیا دەبێت لەژێر چاودێری و رێنمایی پزیشکدا بەکاربھێنرێن.
پێشتریش یەکێتی ئەوروپا ھۆشدارییەکەی لەمجۆرەی بڵاوکردبوویەوە،ە ئەویش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کە دەرمانی مەلاریا بەھەندێک گۆڕانکارییەوە چارەسەری کۆرۆنا دەکات.