رۆناڵدینهۆ: زۆر بیری باوهشی دایكم دهكهم
رۆناڵدینهۆ: دوای هاتنهدهرهوهم له زیندان یهكهمین كارم ماچكردنی دایكم دهبێت
رۆنالدینهۆی بهرازیلی رایدەگەینێت دوای ئازاد کردنی لە زیندانی پاراگوای یەکەمجار دەیەوێت دایکی ماچ بکات چونکە زۆر بیری دەکات.
رۆنالدینهۆی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کەم بەم دواییە بە هۆی بەکارهێنانی پاسەپۆرتی ساختە لە پاراگوای دەستگیر کراوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری ئەی بی سی کۆلۆتر گووتی: "ئەو کاتەی من و براکەم زانیمان پاسەپۆرتەکەمان ساختەیە تووشی شۆک بووین و هەستم بە شەرمەزارییەکی گەورە کرد، چونکە من هەمیشە هەوڵمداوە کەسێکی خۆشەویست بم و دووربم لە هەموو کارێکی خراب، بەڵام بەداخەوە کەسانێک کە ئامانجیان بوو توانیان ناوم بزڕێنن.
یاریزانەکەی پێشووی سامبا لە چاوپێکەوتنەکەی باسی لەوەش کرد ئەو کاتەی لە زیندان ئازاد دەبێت، یەکسەر دەچێتە لای دایکی و ماچی دەکات، چونکە زۆر بیری دەکات.
.jpg)