پۆدۆلسكی: زۆر به ئاستی عه‌لی كه‌ریمی سه‌رسام بووم
پۆدۆلسكی: عه‌لی كه‌ریمی باشترین یاریزانی مێژووی ئێرانه
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر یاریكردنی 3 ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئێرانی له بایرن میونشن، لۆكاس پۆدلسكی باشترین یاریزانی ئێرانی ده‌ستنیشان ده‌كات.
15 ساڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی عه‌لی كه‌ریمی له یانه‌ی بایرن میونشن، ئێستاش له ئه‌رشیڤی بیره‌وه‌رییه‌كانی یاریزانان و هانده‌رانی یانه‌ی بایرن میونشندا ماوه‌ته‌وه.
لۆكاس پۆدۆلسكی له ئینستاگرامی خۆیدا ستایشی عه‌لی كه‌ریمی كردووه و به باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی ئێرانی ده‌زانێت.
عه‌لی كه‌ریمی كه له یانه‌ی ئه‌ل ئه‌هلی ئیماڕاته‌وه بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گوازرایه‌وه، سه‌ره‌تا ئاستێكی به‌رچاوی له‌ناو باشترین یاریزانانی بۆندزلیگادا پێشكه‌ش، كه‌چی دواتر تووشی پێكان بوو و به‌رگه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی بۆندزلیگای نه‌گرت و بۆ كیشوه‌ری ئاسیا گه‌ڕایه‌وه، بڕیارێك كه زۆربه‌ی شاره‌زایانی تۆپی پێی ئێرانی به هه‌ڵه‌ی ده‌زانن.
پۆدۆلسكی له ئینستاگرامی خۆیدا نوسیویه‌تی: یه‌كه‌م ساڵی یاریكردنم له بایرن میونشن، شانازی ئه‌وه‌م پێ بڕا كه له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌یه‌ك، عه‌لی كه‌ریمی یاری بكه‌م، باشترین ئێرانی مێژوو.
دوو یاریزانه ئێرانییه‌كه‌ی دیكه كه بۆ یانه‌ی بایرن میونشن یاریان كردووه، عه‌لی دایی و وه‌حید هاشمیانن، ئه‌و سێ یاریزانه‌ی كه ئێستاش له خه‌یاڵی هانده‌رانی تۆپی پێی بایرن میونشندا ماونه‌ته‌وه.
عه‌لی كه‌ریمی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن له كۆی 42 یاری 4 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه و پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی شالكه‌ی ئه‌ڵمانیاش كردووه.

