ته‌ندروستی جیهانی: هێشتا زۆری ماوه كۆتایی كۆرۆنا رابگه‌یه‌نرێت
ئێمه زۆر نیگه‌رانین له كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، په‌تای كۆرۆنا زۆری ماوه تا بگاته كۆتاییه‌كه‌ی.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تیدرۆس ئه‌دهنۆم گیبریسۆس، ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا گوتی: ئێمه زۆر نیگه‌رانین له كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی دیكه. به تایبه‌تی پرسی كوتانی منداڵان.
گوتیشی: 21 وڵات رایانگه‌یاندووه، كه له رووی دابینكردنی پێكوته‌ی دژ به نه‌خۆشییه‌كانی دیكه تووشی كورتهێنان بوون. ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر گواستنه‌وه و بازرگانیكردن و هاورده‌كردنی كاڵاكان.
دووپاتیشیكرده‌وه، هێشتا زۆری ماوه باس له كۆتایهاتنی كۆرۆنا بكرێت.
له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌وه، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ئێمه نیگه‌رانین له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له ئه‌فریقا، خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكای لاتین و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی ئاسیا.