به فه‌رمی خولی تۆپی پێی ئارجێنتینا هه‌ڵوه‌شایه‌وه
ره‌نگه بۆ ساڵی داهاتوووش خوله‌كان ده‌ستپێنه‌كه‌نه‌وه
كلاودیۆ تابیا سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجه‌نتین رایگه‌یاند له دوای كۆبوونه‌وهی تایبه‌ت به چاره‌نووسی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یان
گه‌یشتنه رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه هه‌ڵبوه‌شیته‌وه.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه زۆربه‌ی فیدراسیۆنه‌كانی جیهان خوله‌كانیان وه‌ستاندو تووشی كێشه‌ی دارایی بوونه‌وه.
كلاودیۆ تابیا راشیگه‌یاند: ئه‌سته‌مه وه‌رزی داهاتووش بتوانین خولی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ببه‌ین و ده‌مانه‌وێت رێكخستنه‌وه به خولی تۆپی پێی ئارجێنتینا بكه‌ین و چه‌ند گۆرانكارییه‌كیش ئه‌نجام بده‌ین.
به‌ر له‌وه‌ستانی خوله‌كان 23 گه‌ر له خولی ئارجێنتینا به‌رێوه‌چووبوو، كه یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز به جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ له‌گه‌ڵ ریڤه‌رپلێت پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتبوو.