ئه‌گوێرۆ: مێسی هه‌موو شتێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كردووه
ئه‌گوێرۆ: مێسی له ئارجێنتینا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی به‌رگری له لیونێل مێسی هاونیشتیمانی ده‌كات و ده‌ڵێت: من د‌رك به‌م هه‌موو تۆمه‌تباركردنی مێسی ناكه‌م، چونكه ئه‌و كه‌سێكی به توانایه و هه‌رچی له توانایدایه پێشكه‌شی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای كردووه.
ئه‌گوێرۆ له‌باره‌ی مێسی ده‌ڵێت: راسته هه‌ر كات هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ئاستێكی باش پێشكه‌ش نه‌كات، یه‌كه‌م كه‌س كه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر لیۆ مێسییه، له‌ڕاستیدا ئه‌و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه و دڵگرانیشه، هه‌رچه‌ند مێسی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام به گیان و دڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی جه‌نگاوه.
مێسی به درێسی بارسێلۆنا به هه‌موو شانازییه‌كان گه‌یشتووه. ئه‌م یاریزانه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، لالیگا، سوپه‌ری ئه‌ورووپا، جامی یانه‌كانی جیهان، جامی شا و سوپه‌ری جامی ئیسپانیا بووه‌ته پاڵه‌وان، ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن شه‌ش تۆپی زێڕینی جیهان، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكاته پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور و جیهان، هه‌رچه‌ند ئارجێنتینا له جامی جیهانی 2014 گه‌یشته یاری كۆتایی، به‌ڵام به ئه‌ڵمانیا دۆڕان، هه‌ر بۆیه ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر لیونێل مێسییه و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه به هه‌موو هێز و تواناوه بۆ وڵاته‌كه‌ی ناخاته‌گه‌ڕ.