ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا ملیۆنێك حاڵه‌تی تێپه‌ڕاند
زانایانی پزیشكی هۆدشاری ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌ی تووشبووان به‌و په‌تایه یه‌ك ملیۆن حاڵه‌تی تێپه‌ڕاند و پسپۆڕانی ته‌ندروستیش هۆشداری ده‌ده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌ده‌ن، كه سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه به‌ر له كاتی دروست، له‌وانه‌یه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له وڵاته‌كه‌یان.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌نتۆنی فاوچی، راوێژكاری ته‌ندروستیی كۆشكی سپی دووپاتی كرده‌وه، ده‌كرێت له پایزی داهاتوو دووباره ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی كارا له دژی ئه‌و په‌تایه نه‌دۆزرێته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهانه له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌هۆی په‌تاكه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی زانكۆی جۆنز هۆپكێنز، تا ئێستا زیاتر له 56 هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B