ئەمەریکا ئیدانەی هێرشە خۆکوژییەکەی سەر عەفرین دەکات
چرکە ساتی تەقینەوەکە بڵاودەکرێتەوە
K24 – ههولێر:
مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا ئیدانەی تەقینەوەکانی عەفرین دەکات.
پۆمپێیۆ نووسویەتی، ئەمەریکا دووپاتیدەکاتەوە کە داوای پشتگیریی کردن و جێبەجێکردنی ئاگربەست لە سووریا دەکات، دوای ئەو هێرشە ترسنۆکانەی کرایە سەر خەڵکە بێ تاوانەکەی عەفرین.
دەشڵێت، ئەم جۆرە کارە شەیتانانە قبووڵکراو نین لە لایەن هەر لایەنێکەوە ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە عەفرین، بەهۆی دوو تەقینەوە کە لە رێگای دوو بارهەڵگر کرایە سەر ناوبازاڕی عەفرین، 51 کەس گیانیان لەدەستداوە و 140 کەسی دیکەش برینداربوون.
[FOOTAGE] Turkish backed Jihadistas explode a Fuel truck killing women and children #Turkey_war_criminal and accuses YPG
— atypos.com ελεύθερα κι ανεξάρτητα blog (@atypos_com) April 29, 2020
The moment of the car bomb blast kills 40+ people in Syria bomb explosion in #Afrin, north of #Aleppo #Syria pic.twitter.com/VDMt6z5hMZ
More than 40 people were killed and dozens wounded, due to the bombing in #Afrin /northern #Syria , according to local sources from inside the city. pic.twitter.com/IuDcFKrLOO
— Hoshang Hasan (@HesenHoseng) April 28, 2020