ساڤیۆلا بۆ لاوتارۆ: یاریكردن له‌گه‌ڵ مێسی ئاسان نییه
ساڤیۆلا هۆشداری ده‌داته لاوتارۆ ماتینێز
خاڤێر ساڤیۆلا هیڕشبه‌ری پێشووی بارسێلۆنا و ریاڵ مه‌درید هۆشداری ده‌داته لاوتارۆ مارتینێز و پێی ده‌ڵیت: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بیر ده‌كرێته‌وه، یاریكردن له‌گه‌ڵ لیونیل مێسی ئاسان نییه.
مارتینێز له‌م وه‌رزه‌دا یه‌ك له ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی ئینته‌ر میلان بوو، به‌ر له‌وه‌ی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ركابه‌رییه‌كانی تۆپی پێ له ئه‌رووپا رابگیرێن، له 31 یاریدا 16 گۆڵی بۆ ئینته‌ر تۆمار كردبوو.
ماڵپه‌ڕی گۆڵ نووسیویه‌تی: یانه‌ی بارسێلۆنا له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ به‌رده‌وامه و ده‌یهه‌وێت له هاوێنی ئه‌م ساڵدا به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆ ئه‌م یاریزانه بۆ رێزه‌كانی بگوازێته‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه به پێی خاڵێك كه له بۆندهكهیدایه، بارسێلۆنا ده‌توانێت تا 15ـی ته‌مووزی ئه‌مساڵ ئه‌م یاریزانه به بڕی 111 ملیۆن یۆرۆ له ئینته‌ر میلان بكرێت.
بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ جێگره‌وه‌ی درێژخایه‌نی لویس سوارێز ده‌وێت كه ئێستا ته‌مه‌نی 33 ساڵانه، ئێستاش ساڤیۆلا له‌و باوه‌ڕه‌دایه لاوتارۆ یاریزانێكی باش بۆ بارسێلۆنا ده‌بێت، به‌ڵام یاریكردن له‌گه‌ڵ مێسی ئاسان نابێت.
ساڤیۆلا به ماڵپه‌ڕی گۆڵی گوتووه: ئه‌گه‌ر راستگۆیانه بڵێم، له‌ڕاستیدا مارتینێز به‌كه‌ڵك بارسێلۆنا دێت، ئێمه ده‌زانین یاریكردن له‌گه‌ڵ سوارێز، مێسی و باقی یاریزانه ناوداره‌كانی بارسێلۆنا چ مانایه‌كی هه‌یه، من ناڵێم یاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئاسانه، دیبالاش گوتوویه‌تی یاریكردن له‌گه‌ڵ مێسی ئاسان نییه و من پشتگیری قسه‌كه‌ی ده‌كه‌م، چونكه یاریكردن به خێرایی ئه‌و، پێویستی به هۆش و ته‌ركیزێكی زۆر هه‌یه. ئاسان دێته‌به‌رچاو، به‌ڵام زۆریش دژواره.
مارتینێز له هه‌ڵبژارده‌ی ئهرجنتینا ئه‌زموونی یاریكردنی له‌گه‌ڵ مێسی هه‌یه و له 17 یاری بۆ ئارجێنتینا 9 گۆڵی تۆمار كردووه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
