"ساری ئه‌م یاریزانه بۆ هاوكاری كریستیانۆ ده‌گوازێته‌وه"
یوڤێنتۆس بۆ یه‌كه‌مجار بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه هاته‌سه‌رهێڵ
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، دوای یانه‌كانی ریال مه‌درید، لیڤه‌رپوول، ئینته‌رمیلان، ئه‌مجاره، بۆ گواستنه‌وه‌ی تیمۆ ڤێرنێری ئه‌ڵمانی یوڤێنتۆس هاته سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌كانی ئیاڵیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، تیمۆ ڤێرنێری هێرشبه‌ری یانه‌ی لایپزیگ ئه‌مجاره له لایه‌ن یوڤێنتۆسه‌وه داواكاراوه و خانمه پیره‌كه ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت ڤێرنێر بگوازێته‌وه.
تیمۆ ڤێرنێر له‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگا، 21 گۆڵی تۆماركردووه و دووه‌م گۆڵكاری خوله‌كه‌یه له دوای رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی.
ئه‌گه‌رچی، لایپزیگ نرخی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌و هێرشبه‌ره ئه‌ڵمانیا ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا، لایپزیگ به كه‌متر له 70 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هێرشبه‌ره نابێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، یۆڤی به دوای شوێنگره‌وه‌ی گۆنزالۆ هیگواین دا ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت ڤێرنێر بكاته هاوكاری كریستیانۆ له هێڵی پێشه‌وه.
تیمۆ ڤێرنه‌ری 23 ساڵان، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا ده‌ركه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 103 یاری، 14 گۆڵ و 11 ئاسیستی تۆمار كرد، دواتر له‌گه‌ڵ لایپزیگ 147 یاری كردووه و 88 گۆڵ و 38 ئاسیستی هه‌یه.
