"خیانه‌ت له پلان و شكۆی بارسێلۆنا ده‌كرێت"
یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا ئه‌و خیانه‌ته ئاشكرا ده‌كات
بویان كركیچ ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا ره‌خنه‌ی توندی له ده‌سته‌ی كارگێڕی ئیستای یانه‌كه ده‌گرێت و له‌و باوه‌ڕه‌دایه پێویسته بارسێلۆنا واز له كڕینی یاریزانی گرانبه‌ها بێنێت و له یاریزانه گه‌نجه‌كانی خۆی سوود وه‌ربگرێت.
زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی رابردووی بارسێلۆنا په‌روه‌رده‌ی یانه‌كه بوون دیارترینیان، جێرارد پیكێ، چاڤی هێرناندێز، سێرخیۆ بۆسكێتس، ئه‌ندرێس ئینێستا و لیونێل مێسی چه‌ندان یاریزانی دیكه كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی بارسێلۆنایان كردووه.
هه‌رچه‌ند ئێستاش یاریزانانی وه‌كوو ریكی پیوگ و ئه‌نسۆ فاتی له لاماسیاوه گه‌یشتوونه‌ته پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، به‌ڵام ئه‌م یانه‌یه له چه‌ند ساڵی رابردوودا پاره‌یه‌كی زۆری بۆ كڕێنی یاریزان خه‌رج كردووه.
بۆیان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: بارسێلۆنا پلانی هه‌یه یان هه‌یبوو؟ من داوایان لێ ده‌كه‌م بۆ پلانی پێشوویان بگه‌ڕێنه‌وه، ریاڵ مه‌درید به‌رده‌وام به یانه‌یه‌ك ناسراوه كه باش یاریزان ده‌فرۆشێت، له كاتێكدا له كامپ ن‌و خۆمان به یاریزانی پێگه‌یشتووی یانه هه‌ڵده‌دایه‌وه.
بۆیان ده‌شڵێت: ئێمه بێ شێوازی خۆمان، هیچكات یاریزانانی وه‌كوو مێسی و چاڤی و ئینێستامان نه‌ده‌بوو، ئه‌م سێ یاریزانه نه ته‌نیا له مێژووی بارسێلۆنا، به‌ڵكوو له مێژووی تۆپی پێدا خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌تین، له ساڵی 2010 ئه‌م سێ یاریزانه پله‌ی یه‌كه‌م تا سێیه‌می باشترین یاریزانی جیهانیان هه‌بوو، ئه‌وه پیشان ده‌دات كه ئێمه باشترینین و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خۆمانین. ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه یاریزانه له‌ده‌ره‌وه نه‌كڕین، هه‌ندێك یاریزان پلانی ستراتیژییه و ئاساییه له ده‌ره‌وه بگوازرێته‌وه.
بۆیان گوتیشی: كڕینی مارتن برایسوه‌یت، كاتێك لویس سوارێز تووشی پێكان بووه، وه‌كو ئه‌و كاته‌یه كه سامۆئێل ئیتۆ تووشی پێكان بوو و ئێمه‌ش ماكسی لۆپزمان كڕی، ئه‌وه خیانه‌ت به‌و پلانه‌یه كه گه‌وره‌یی ئێمه ده‌سه‌لمێنێت، ده‌بێ هه‌رچی زووتره بۆخۆمان بین و بڕوامان به خۆمان و به‌هره‌مه‌نده‌كانی لاماسایا بێت و چیتر خیانه‌ت له پلانی یانه‌كه نه‌كه‌ین و به‌مجۆره یاریزان به پاره‌ی گرانبه‌ها له ده‌ره‌وه هاورده نه‌كه‌ین.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
