پیاوه ئاسنینه‌كه‌ی ئایسلاند جیهانی شۆك كرد
له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌وره‌ترین ریكۆردی مێژووی تۆمار كرد
پیاوه ئاسنینه‌كه‌ی ئایسلاند و ئه‌كته‌ری زنجیره درامای ته‌خته پادشایه‌كان توانی به به‌رزكردنه‌وه‌ی كێشی 501 كیلۆگڕام ریكۆردێكی نوێ له جیهاندا تۆمار بكات.
هافتۆر جۆلیۆس بیورنسۆن (Haftor Julius Bjornson)، ئه‌كته‌ری رۆڵی گریگۆر كلگین ناسراو به مانتین له زنجیره درامای Game of Thrones ئێستا به‌هێزترین پیاوی جیهانه و یه‌ك له گرنگترین ریكۆرده‌كانی جیهانی به‌ده‌سته.
ئه‌م پیاوه ئاسنینه ئایسلاندییه كه چه‌ند جارێك له وڵاتی خۆی و ركابه‌رییه جیاجیاكانی نێوده‌وڵه‌تی توانیویه‌تی نازناوی به‌هێزترین پیاوی جیهان بباته‌وه، هێرشێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرده ژماره پێوانه‌ییه جادووییه‌كه‌ی ئه‌دی هۆڵ (Eddie Hall)ـی شكاند كه پێشتر ریكۆردی دیدلیفتی 500 كیلۆگڕامی له ساڵی 2016 تۆمار كردبوو.
هافتۆر ركابه‌رییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌دی هاڵ پاڵه‌وانی له مێژینه‌ی له ركابه‌رییه‌كانی به‌هێزترین پیاوانی جیهان هه‌بووه، به لیفتكردنی كێشی 501 كیلۆگڕام توانی ریكۆردێكی نوێ به ناوی خۆی تۆمار بكات.
هافتۆر ده‌یویست له ركابه‌رییه‌كی پیشه‌گه‌ریانه ئه‌م كاره بكات، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆڤید 19 رێگه‌ی ئه‌م كاره‌ی لێ گرت و هه‌ر بۆیه ناچار بوو ئه‌م ریكۆرده جیهانییه له شوێنێكی نه‌گونجاودا بشكێنێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ریكۆردشكێنییه له شوێنێكی ته‌واو ستاندارد و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌هێزترین پیاوانی جیهان تۆماركرا و باوه‌ڕپێكراوه.
ئه‌م بابه‌ته‌ی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی ریكۆردشكاندنی هافتۆر سه‌ره‌نجی وه‌رزشدۆستانی بۆ لای خۆی راكێشا، ئاسان لیفتكردنی كێشی 501 كیلۆگڕام بوو. ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئه‌دی هاڵ له ساڵی 2016 كێشی 500 كیلۆگڕامی زۆر به دژواری لیفت كرد و پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌م كێشه وای كرد خوێن له لووتی بێت. ئه‌م پیاوه ئاسنینه ئیسلاندییه دوای شكاندنی ریكۆرد گووتی: ئێستا له‌سه‌ر هه‌وره‌كانم.
واپێده‌چێ به‌م ریكۆردشكاندنه دوژمنایه‌تی نێوان هافتۆر و هاڵ كۆتایی نه‌هاتبێت، چونكه ئه‌م دوو پیاوه به‌هێزه‌ی ئه‌ورووپا له مشتومڕی نێوانیان به‌رده‌وامن، پیاوه ئایسلاندییه‌كه دوای شكاندنی رێكۆرد له لێدوانێكدا گوتویه‌تی: ده‌یه‌وێت بۆ هه‌میشه كێشی به‌هێزتربوون له نێوان خۆی و ركابه‌ره به‌ریتانییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، هافتۆر بیورنسۆن ركابه‌ره‌كه‌ی بۆ ركابه‌رییه‌ك به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر بانگهێشت كردووه.
ئه‌دی هاڵیش له وه‌ڵامی ركابه‌ره‌كه‌یدا گوتویه‌تی: ئه‌وه‌نده گێله‌پیاو نه‌بووم كه وا بیر بكه‌مه‌وه هیچكات ریكۆرده‌كه‌ی من ناشكێنرێت.
وا پێده‌چێت مشتومڕی نێوان ئه‌م دوو پیاوه به‌هێزه له كۆتاییدا به لێدانی چه‌ند مشت له یه‌كتر كۆتایی پێ بێت.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی


.jpg)
