جۆنسن ناوی ئه‌و پزیشكانه له منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی ده‌نێت كه ژیانی ئه‌ویان له كۆرۆنا رزگاركرد
پزیشكه‌كانیش به‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵه‌ن
K24- هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ناوی ئه‌و دوو پزیشكه له منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی ده‌نێت، كه له كاتی تووشبوونی به په‌تای كۆرۆنا ژیانی ئه‌ویان له مردن رزگاركرد.
كاری سیمۆندز، ده‌ستگیرانه‌كه‌ی جۆنسن له هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له پێگه‌ی "ئینستگرام" وێنه‌یه‌كی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی خۆی و جۆنسن بڵاوكرده‌وه و گوتی: "ویلفرێد لۆری نیكۆلاس جۆنستنتان پێ ده‌ناسێنم، كۆرپه تازه‌كه‌مان كه كاتژمێر 7:00ی به‌یانی رۆژی 29ی ئێپرلی 2020 له‌دایك بووه".
سمۆندز روونیكرده‌وه، "ناوی ویلفرێد به شه‌ره‌فی ناوی باپیری بۆریسه، ناوی لۆری به شه‌ره‌فی باپیری منه، ناوی نیكۆلاسیش به شه‌ره‌فی هه‌ردوو پزیشك نی‌ك برایس و نی‌ك هارته، كه مانگی رابردوو ژیانی بۆریسیان رزگار كرد".
وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ ئه‌و هه‌نگاوه، هه‌ریه‌ك له برایس و هارت رایانگه‌یاند، ئه‌وان خۆشحاڵن كه به‌و شێوه‌یه ستایشی ئه‌وانیان كردووه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه، "پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان له سه‌رۆك وه‌زیران و كاری سیمۆندز ده‌كه‌ین، به بۆنه‌ی له‌دایكبوونی منداڵه جوانه‌كه‌یان، ویلفرێد، هیوادارین خێزانه نوێیه‌كه له‌شساغ و به‌خته‌وه‌ر بن".
جۆنسن كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی خاوه‌نی 4 منداڵی پێگه‌یشتووه، رۆژی 5ی مانگی رابردوو به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌دیس تۆماس له له‌نده‌ن، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌و نه‌خۆشخانه‌یه مایه‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش چه‌ند رۆژێك له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا بوو و له 27ی مانگی رابردوو وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی.
H.B