ئێڤرا: له شه‌قامه‌كانی پاریس ده‌رۆزه‌م ده‌كرد
ئێڤرا چیرۆكی هه‌ژاری و پڕمه‌ینه‌تی منداڵی خۆی ده‌گێرێته‌وه

پاتریس ئێڤرا، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد ئاشكرای كرد كه له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی له پاریس بارودۆخی زۆر شڕبووه و بۆ بژێوی ژیانی ده‌رۆزه‌ی له دوكانداره‌كان كردووه.
ئێڤرا كه 81 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامداوه، له نێوان ساڵانی 2006 تاكو 2016 درێسی مانچسته‌ر یۆنایتدی پۆشیوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه 15 نازناوی بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ببێته یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر و ناسراو، له هه‌ژاریدا ژیاوه و ئێستاش ئاشكرای كردووه كه بۆ ده‌ربازبوون له برسێتی، له شه‌قامه‌كانی پاریس ده‌رۆزه‌ی كردووه.
ئێڤرا له لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆ ئه‌لكترۆنییه‌كه‌ی شه‌یتانه سووره‌كاندا گوتویه‌تی: راستگۆیانه پێتان بڵێم، قۆناخی منداڵی من سه‌خت و دژوار بوو، چونكه برا و خوشكێكی زۆرم هه‌یه، ژیان له ناو شه‌قامه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نه‌بوو، من له پاریس بووم، به‌ڵام له‌ناو شه‌قامه‌كاندا ده‌ژیام و زۆربه‌ی كاته‌كانیش هیچ نه‌بوو بیخۆم، هه‌ر بۆیه ده‌ستم بۆ لای خه‌ڵك درێژ ده‌كرد.
ئێڤرا زیاتر ده‌ڵێت: له‌بیرمه كه براكه‌م دومینیك له خواردنگه‌یه‌ی مه‌كدۆناڵد ئیشی ده‌كرد، هه‌ر بۆیه سه‌ردانیم ده‌كرد و له كاتی خواردنی نیوه‌ڕۆ ئه‌و خواردنی خۆی پێ ده‌دام، له‌وه نا‌ترسێم ئه‌گه‌ر بڵێم له‌به‌رده‌م دوكانه‌كان ده‌رۆزه‌م كردووه، له‌به‌رده‌م دوكانه‌كان بووم و كاتێك كه‌سێكم ئه‌بینی شتێ ده‌كڕێ، ده‌چوومه پێش و پێم ده‌گوت: ده‌توانی یۆرۆیه‌كم بده‌یتێ؟ جاری وا هه‌بوو پاره‌یان ده‌دامێ و جاریواشبوو مۆڕه‌یه‌كیان لێ ده‌كردم و هیچیان پێ نه‌ده‌دام، چونكه من زۆر برسیم بوو و ته‌نیا له‌فه‌یه‌كم ده‌كرێ!!
ئێڤرا گوتیشی: قۆناخێكی سه‌خت و دژوار بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاد ده‌ژیام، من به‌رده‌وام دڵخۆش بووم و هه‌ستم ده‌كرد به‌ختێكی چاكم هه‌یه، من نه‌گۆڕام، هه‌ر به‌و شێوه‌یه مامه‌وه، چونكه ئه‌م ئه‌زموونه ئێڤرای ئێستای دروست كرد، كاتێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنیت، هه‌ندێك كه‌س ته‌نیا ده‌رئه‌نجامه كۆتاییه‌كه‌ت ده‌بینن، ئه‌وان ته‌نیا له ته‌له‌ڤزیۆندا كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌بینن، به‌ڵام له راستیدا من له شه‌قامه‌كاندا ژیام و فێری زۆر شت بووم و ئه‌وه یارمه‌تی دام بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتر بم.
ئێڤرا له درێژه‌ی گێرانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی گوتیشی: به‌تایبه‌ت دوای جامی جیهانی 2010 كاتێك كاپتن بووم و زۆر كه‌س منیان سه‌ركۆنه كرد، به‌ڵام من دیسانیش به‌هێز بووم، چونكه رۆژانی ناو شه‌قامه‌كانم بیر خۆم ده‌هێنایه‌وه و ئه‌و كاته ده‌مزانی رۆژانی دژوارتریشم هه‌بووه، ئاخر رۆژنامه‌كان به باشی باسی منیان نه‌ده‌كرد.
ئێڤرا ده‌شڵێت: من قوربانیی نیم، هه‌ستێكی خراپم نییه، نامه‌وێت سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنی ئه‌م بابه‌ته منیان خۆش بوێت، من ته‌نیا چیرۆكێكی راسته‌قینه‌م گێڕایه‌وه، ده‌مه‌وێت منداڵه‌كان وره‌یان به‌رز بێت و خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن، ئیتر ترسی ئه‌وه‌یان نه‌بێت كه چی روو ده‌دات. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌بنه كه‌سێك و كه‌سایه‌تییه‌ك پێك دێنن، له هه‌ر بوارێكدا، ئیتر به‌ره‌و پێشه‌وه، بڕواتان به خۆتان بێت كه پێی ده‌گه‌ن، له‌وه دڵنیام كه به ئاواتی خۆتان ده‌گه‌ن.
محه‌مه‌د شه‌هدی
