ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆكان له ئارادایه
لە 16ی ئایار بەدواوە
K24 – هه‌ولێر:
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئارام محه‌مه‌د قادر رایگەیاند، لە پلانماندایە لە 16ی ئایار بەدواوە خوێندنى ئاسایى لە زانکۆکان دەستپێبکەینەوە، ئەگەر خودا نەخواستە ھیچ گرفتێکی تەندروستی سەرھەڵنەداتەوە؛ ئەوا قۆناغ بە قۆناغ دەتوانین ژیانى زانکۆکان ئاسایى بکەینەوە.
وه‌زیری خوێندنی باڵا گوتیشی: ئه‌م بڕیاره‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای باشبوونى رەشى تەندروستى هەرێمى کوردستان و بەپێى راپۆرتى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە، گه‌ڵاڵه كراوه.