له عه‌مانه‌وه چیاكانی نێوان سووریا و لوبنان ده‌بینرێن
مه‌ودای دووری نێوان پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و ئه‌و شاخانه 150 كیلۆمه‌تره
K24 – هه‌ولێر:
خه‌ڵكی شاری عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن، دوای ساڵانێكی زۆر، جارێكی دیكه چاویان به بینینی دیمه‌نی شاخه‌كانی نێوان سووریا و لوبنان رۆشن بووه‌وه.
وێنه‌گرێكی ئه‌رده‌نی، به ناوی عومه‌ر ده‌جانی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له پایته‌ختی ئه‌رده‌نه‌وه تۆمار كردووه، كه به چاوی سه‌ر چیای "الشیخ" له نێوان سووریا و لوبنان و لوتكه‌ی چیای "العرب" له سووریا ده‌بینرێن.
مه‌ودای دووری نێوان پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و ئه‌و شاخانه 150 كیلۆمه‌تره و له رابردوودا به هۆی دوكه‌ڵی كارگه‌كان و پیسبوونی ژینگه‌وه نه‌ده‌بینران.
چیای "الشیخ" له بانیاسه‌وه به‌ره‌وه باشووری خۆرئاوا و دۆڵی "القرن" و "الحریر" له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا درێژ ده‌بنه‌وه و به‌شی سه‌ره‌كی چیاكه ده‌كه‌وێته سنووری خۆرهه‌ڵاتی لوبنان.