له هه‌ولێر پێنج تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە
K24 – هه‌ولێر:
دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند، پێنج نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە تەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە.
گوتیشی: پشکنینی تایبەتی یەک له دوای یه‌ك بۆ ئه‌و تووشبووانه كراوه و سه‌رجه‌میان نێگه‌تیڤ بوون بۆیه بڕیار درا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، کۆی گشتی چاكبووەکان له هه‌ولێر گەیشتە (178) کەس.