له‌ هه‌ولێر پێنج تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە

K24 – هه‌ولێر:

دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند، پێنج نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە تەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە.

گوتیشی: پشکنینی تایبەتی یەک له‌ دوای یه‌ك بۆ ئه‌و تووشبووانه‌ كراوه‌ و سه‌رجه‌میان نێگه‌تیڤ بوون بۆیه‌ بڕیار درا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ بكرێنه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، کۆی گشتی چاكبووەکان له‌ هه‌ولێر گەیشتە (178) کەس.