هه‌ولێر.. سێ كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه، سێ كه‌سی دیكه له كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیرانی سه‌ر به قه‌زای خه‌بات تووشی كۆرۆنا بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 37 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 9 ساڵانە، هەموویان دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە قەزای خەباتن لە پارێزگای هەولێر، بەرکەوتووانی تووشبووەکەی ئەمڕۆیە.
وەزارەتی تەندروستی
5 ئایار2020