راگهیهندراوی ئهمڕۆی وهزارهتی تهندروستی
راگهیهندراوی ژماره 71
K24 – ههولێر:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ سێشهممه (5ی ئایار/ مایۆی 2020)، راگهیهندراوی ژماره (71)ی بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیهندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (71)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (9741) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1201) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (374) لە هەولێر، (130) لە سلێمانی، (668) لە دهۆك، (29) لە راپەڕین. (8540) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (11) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1431) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (779) هەولێر، (377) سلێمانی، (254) دهۆك، (15) هەڵەبجە، (0) راپەڕین، (6) سۆران، ئەنجام 4 تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوه بەم شێوەیەی خوارەوە:
* پارێزگای هەولێر (4) پۆزەتیڤ: دوو پیاوی تەمەن (37 و 32) ساڵ، ئافرەتێکی تەمەن (27) ساڵ و منداڵێکی تەمەن (9) ساڵانە، هەموویان دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە قەزای خەباتن لە پارێزگای هەولێر، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوونە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (47663) پشکنین بووە).
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (349) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (37) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
5ی ئایاری 2020