بهڕێوهبهرایهتی خۆسهر: تهنیا هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هاوکاری ئێمهی کردووه
"تا ئێستا دوو کەس لە رۆژئاوای کوردستان تووشی پهتای کۆرۆنا بوون"
K24- قامشلۆ:
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دووپاتی كردهوه، جگە لە هەرێمی کوردستان هیچ لایەنەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هاوکاری ئێمهیان نەکردووه.
مەنال محەمەد، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی جزیرێ لە رۆژئاوای کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا دوو کەس لە رۆژئاوای کوردستان تووشی پهتای کۆرۆنا بوون.
گوتیشی: ئهو دوو كهسه بەشێوەی قاچاخ و بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوونەتە رۆژئاوای کوردستان.
H.B