فەیسبووك سەدان ئەكاونت دادەخات
لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكان بەڕێوەبراون
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاند، سهدان ئەكاونتی ساختەیان داخستووە، كە سەر بە ناوەندە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوون.
كۆمپانیای تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاماژهیداوه، سەدان ئەكاونتی فەیسبووكیان لە ئێران داخستووە كە ساختە بوونە و زانیاری ناڕاستیان بڵاوكردووەتەوە.
ناتانیل گلیچر بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی سایبری فەیسبووك دەڵێ، سەدان ھەژماری ساختە ھەن، كە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی ئێرانهوه بەرێوەدەبرێن و زانیاری مەترسیدار و ھەڵە بڵاودەكەنەوە، ھەربۆیە سەرجەمیان داخراون.