بازرگانی كاڵاكان بەشێوەی ترانزێت دەستیپێكردەوە
ھەندێك رێنمایی و مەرجی بۆ دانراوە
K24 - ھەڵەبجە
دوای ئەوەی بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بازرگانی كاڵاكان بەشێوەی ترانزێت لە ھەرێمی كوردستان راگیرا، بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ دەستیپێكردەوە.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی باشماخ بە كوردستان24ی راگەیاند: "بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، بازرگانی كاڵاكان بەشێوەی ترانزێت دەستیپێكردەوە، بەڵام ھەندێك رێنمایی و مەرجی بۆ دانراوە، یەكێك لە مەرجەكان كاتە، ئەو كاڵایانە كە لە رێگەی دەروازەكانی ھەرێمی كوردستانەوە مامەڵەیان پێوە دەكرێت، دەبێ دوای 48 كاترمێر دەبێ لە سنووری كوردستان بچێتە دەرەوە، ئەم جوڵەیە بۆ چەند بابەتێك دیاركراوە وەك ھاوردەی ئۆتۆمبێل و ھەندێك كەلوپەلی بیناسازی و چەند شتێكی دیكە".
لە چوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 20/3/2020، حكومەتی ھەرێمی كوردستان جموجۆڵی ترانزێتی لە وڵاتانی دراوسێ راگرت.