خێزانه‌كه‌ی كۆبی براینت بۆ یه‌كه‌مجار نامه‌یه‌كی هاوسه‌ركه‌ی خوێنده‌وه
نامه‌كه شه‌پۆڵێك په‌یامی خه‌مناكی به‌دوای خۆیدا هێنا
هاوسه‌ری كوبی براینت، ئه‌ستێره‌ی كۆچكردووی باسكه‌ی جیهان له ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی خۆیدا نامه‌یه‌كی نه‌كراوه‌ی هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی كرده‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوای مردنه تراژێدیاكهی كۆبی براینتی ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی له رووداوێكی فرۆكه‌دا كۆچی دواییان كرد.
ڤینیسیای هاوسه‌ری كۆبی براینت به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری له‌دایكبوونی نامه‌یه‌ك كه تا ئێستا نهیخوێندبوویهوه، كردیه‌وه و به چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه خوێندییه‌وه و دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرده‌وه.
ڤینیسیا له‌مباره‌وه ده‌ڵێـت: نامه‌یه‌كم دۆزییه‌وه كه لێی نووسرابوو، "بۆ عه‌شقی ژیانم له لایه‌ن كۆبییهوه"، من نامه‌كه‌م نه‌كرده‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووم له رۆژی له دایكبوونمدا بیكه‌وه.
ئه‌وه یه‌كه‌م رێوڕه‌سمی له‌دایكبوونی ڤینیسیا بوو كه بێ ئاماده‌بوونی كوبی براینت و كچه‌كه‌ی جیجی كردوویه‌تی، كچه مێرمنداڵه ته‌مه‌ن چواردهساڵییهكهی كه ئه‌گه‌ر زیندوو بووایه، ده‌بوایه پیرۆزبایی رۆژی له‌دایكبوونی لێ بكرێت، ئه‌ویش گه‌یشتن به ته‌مه‌نی 15 ساڵی.
ئه‌م كاره‌ی ڤینیسیا براینت كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌بوو و شه‌پۆلێك په‌یامی خه‌ماوی به‌دوای خۆیدا هێنا.
محه‌مه‌د شه‌هدی
