په‌رله‌مانتارێكی پارتی: پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر به‌ سیاسی كراوه‌

"پرسه‌كه‌ یاساییه‌ به‌ڵام بۆ ئامانجی سیاسی هان ده‌درێت"

K24- هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت: كەیسی ھەلگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتار سۆران عومەر بە سیاسی كراوە، چاودێرێكی سیاسیش ئاماژە بەوە دەكات، هه‌وڵێك له‌ ئارادایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان په‌لكێشی ناو كێشە و ململانێ سیاسییەكان بكرێت.

جوان یونس رۆژبه‌یانی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر پرسێكی یاساییه‌، به‌ڵام لایه‌نی دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ ئامانجێكی سیاسی به‌ ئاشكرا هانی ده‌دات.

هاوكات دڵشاد مستەفا وەسانی، چاودێری سیاسی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئامانج لە بە سیاسیكردنی پرسەكە لەلایەن ھەندێك حزبەوە، بۆ په‌لكێشكردنی كۆمەڵی ئیسلامییە بۆ ناو كێشە و ململانێكان.

بڕیارە رۆژی پێنجشه‌مە لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بدرێت، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا سكاڵایان له‌ دژ تۆمار كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ به‌رده‌م دادگا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كانیان. گرنگترینیان سكاڵاكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر تۆمەتەكانی دژ بە سەرۆكی حكومەت.

H.B