لهسهر راسپاردهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له توركیاوه 201 هاووڵاتی گهڕێندرانهوه بۆ ههولێر
بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن
K24 – ههولێر:
لە بەردەوامى هەوڵەکانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى فیدراڵ، ئەمڕۆ 201 هاووڵاتى و نەخۆش و قوتابى لە ئەنقەرەو ئیستەنبۆڵ بە دوو فڕۆکە گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان.
لەژێر رۆشنایی راسپاردەکانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و لەچوارچێوەى پرۆسەی گەڕاندنەوەی ھاووڵاتیان بە ھەماھەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراقى فیدراڵ، ئەمڕۆ 201 هاووڵاتى و نەخۆش و قوتابى لە ئەنقەرەو ئیستەنبۆڵ بە دوو فڕۆکە گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان.
سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراستەى هەموو ئەو دەزگاو دامەزراوانە کرد کە رۆڵیان هەبوو لە گەڕاندنەوەو پێشوازى کردن و ئەنجامدانى رێکارەکانى تەندروستى وەک باڵیۆزخانەى عیراق و نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغداو هێڵی ئاسمانى عیراقیە و هەردوو وەزارەتى تەندروستى و ناوخۆى هەرێم و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر کە رۆڵى بەرچاویان هەبوو لەسەرخستنى پرۆسەى گەڕاندنەوەى هاووڵاتیانى هەرێم لەو قۆناغە سەختەدا.
ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گەیشتنیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن.
.jpg)

