هیندستان به‌زۆره‌ملێ پزیشكان په‌لكێشی كاركردن ده‌كات
بڕیارێكی ساڵی 1897یان له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كات
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شاره‌كانی هیندستان داوای جێبه‌جێكردنی یاسایه‌كی سه‌رده‌می كۆلۆنیالیزم به‌سه‌ر هه‌زاران پزیشك ده‌كرێت كه له نه‌خۆشخانه‌كانه تایبه‌تییه‌كانیاندا كارده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی بلومبێرگ، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی 75 هه‌زار پزیشكی مۆمبای كراوه كه به پراكتیكی له‌كاردان له نۆڕینگه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان، كه پێویسته له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له‌یه‌كێك له‌و نه‌خۆشخانه‌ی حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، خۆیان ناونووس بكه‌ن.
تی بی لاهان به‌ڕێوه‌به‌ری فێركردن و توێژینه‌وه‌ی پزیشكی له ویلایه‌تی ماهاراشترا باس له‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی ترسی زیاتریان له كۆرۆنا ڤایرۆس په‌نایان بۆ ئه‌و یاسایه بردووه.
كۆرۆنا ڤایرۆس گرووپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ده‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆسی "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری ووهان-ی كه‌رتی هوبێی وڵاتی چین. سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه وڵاتی چین-ه. تا رۆژی 9ی ئایار 4 ملیۆن و 14 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 276 هه‌زار و 253 كه‌س مردوون.
به‌پێی یاساكه هه‌ر پزیشكێك ئاماده‌یی كاركردن ده‌رنه‌بڕێت ئه‌وا رووبه‌ڕوویی زیندان و دادگایی ده‌كرێته‌وه به‌پێی یاسای نه‌خۆشییه درمه بڵاوه‌كانی ساڵی 1897 و مۆڵه‌تی پزیشكیشی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
له‌كاتێكدا شاره‌كانی هیندستان قاندراون به دانیشتووان و ترس له‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی ڤایرۆسه‌كه رووبكاته وڵات، ته‌قینه‌وه‌ی مه‌رگی گه‌وره رووده‌دات. تا ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت 59 هه‌زار و 765 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 1986 كه‌س مردوون.
به‌راورد به ئه‌مریكا ژماره‌ی مردن -75 هه‌زار- كه‌مه و دۆخی ئارامه، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كه له هندستان بڵاوبێته‌وه ترسی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی بلومبێرگ یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی كه‌یسه‌كانی كۆرۆنا له مۆمبای-یه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌ش سه‌ریهه‌ڵداوه كه سیستمی چاودێری ته‌ندروستی له داڕمان نزیكه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی لوكمانیا تێلك له مۆمبای ده‌ست كه‌وتوون، جه‌سته‌ی مردوو به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌ناو كیسه‌ی پلاستیكی له‌ته‌نیشت نه‌خۆشه‌كانه‌وه دانراوه.
تی بی لاهان ده‌ڵێت: "فشارێكی گه‌وره له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانه، له‌ماوه‌ی دوو مانگی پێشوودا به‌به‌رده‌وامی كارمه‌ند و پزیشكان له‌كاركردندا بوون".
وتیشی: "بۆیه پێویسته به ئیلزامی ئه‌و پزیشكانه‌ی له نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كانیان كارده‌كه‌ن، به‌پێی بریارێكی ساڵی 1897 بگه‌ڕێنه‌وه كار".
بلۆمبێرگ قسه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ش پزیشك كردووه كه نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی به زۆره ملێ بۆ ناو نه‌خۆشخانه‌كان ده‌بردرێن و كاریان پێده‌كرێت.