ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی تووشی پێكانێكی قورس بوو
پێكانی ئه‌م یاریزانه پلانه‌كانی زێدانی تێكدا
لوكا یوڤیچ هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی جوومگه‌كانی قاچی ده‌پچڕێت و تووشی پێكانێكی قورس بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد یانه‌ی میلان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بكشێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وێنه‌ی لوكا یوڤیچی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی دا ناوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌م یاریزانه له كاتی راهێنانه‌كان له ماڵه‌ی خۆیدا قاچی درزی داوه و شكاوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یوڤیچ به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌ی زیاتر له 8 هه‌فته له یاریگه‌كان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پێكانی ئه‌م یاریزانه ده‌بێته هۆی كشانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی یوڤیچ.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه زێدان و پێرێز به راوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بڕیاریاندا بوو له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری یوڤیچ بن، به‌ڵام ئه‌م پێكانه شكست به پلانه‌كانی زیزۆ دێنێت و نرخی ئه‌و یاریزانه‌ش له بازاڕی گواستنه‌وه داده‌به‌زێنێت.
لوكا یوڤیچی 22 ساڵان، له هاوینی 2019 له یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا به به‌های 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له 24 یاری كردووه، 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه و له زۆربه‌ی یارییه‌كانیش وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداریی كردووه.
.jpg)