ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئارجێنتینا به‌ده‌ست دزانی بایسكله‌وه كوژرا
ماڕادۆنا زۆر به‌و یاریزانه سه‌رسام بووه
تۆماس كارلۆڤیچ، یاریزانی تۆپی پێێ ساڵانی حه‌فتایه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن كۆچی دوایی كرد.
تۆماس كارلۆڤیچ پێشتر یه‌كێك بوو له یاریزانانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و له‌گه‌ڵ دیێگۆ مارادۆنا یاری كردووه، تووشی رووداوێكی دڵته‌زێن بووه و دوای ئه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه، كۆچی دوایی كرد.
كارلۆڤیچ له شاری رۆزاریۆ له لایه‌ن چه‌ند دزێكی پایسكله‌وه هیڕشی كرایه‌سه‌ر و ده‌یانویست پایسله‌كه‌ی لێ بدزن، كه‌چی ئه‌و به‌رگری كرد و له كاتی تێكه‌هه‌ڵچووندا كه‌وته‌خوارێ و سه‌ری به توندی بریندار بوو.
ئه‌م روودواوه له كاتێكدا روویداوه كه به‌رده‌وام تۆماس كارلۆڤیچ به پایسكل هاتووچۆی كردووه و له‌كۆتاییشدا و له ته‌مه‌نی 74 ساڵی پایسكل بوو به به‌ڵای گیانی و گیانی لێ سه‌ند.
كارلۆڤیچ چه‌ند رۆژێك به بێهۆشی له نه‌خۆشخانه بوو، هه‌رچه‌ند پزیشكانی نه‌خۆشخانه هه‌وڵێكی زۆریان بۆ رزگاركردنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی پێشووی تۆپی پێ دا، كه‌چی مه‌رگ به‌رۆكی گرت و كۆچی دوایی كرد.
كارلۆڤیچی ته‌مه‌ن 74 ساڵان كه به ترینچه ناوبانگی ده‌ركردبوو، له تا ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتایه‌كان ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد و زۆرجار له لایه‌ن مارادۆنا و خۆزێ پێكرمانه‌وه ستایشی كراوه و به ئه‌ستێره‌یه‌كی مه‌زن وه‌سفكراوه، به‌جۆرێك له دوای ماڕادۆنا به باشترین یاریزانی مێژووی ئارجێنتینا دانراوه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی


