به فه‌رمی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه هاته سه‌رهێڵ
ریال مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه كێبڕكێی بارسێلۆنا و مان یونایتد ده‌كات
ریال مه‌درید به فه‌رمی داوای جادۆن سانچۆی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆند كرد.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه كه یانه‌ی ریال مه‌درید به‌فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی سانچۆی ئه‌ستیره‌ی لاوی دۆرتمۆند هاتووه‌ته سه‌ر هێڵ و په‌یوه‌ندی به یانه ئه‌ڵمانیه‌كه كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه ئیسپانیه‌كان یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆند بۆ دهستبهراداربوون له سانچۆی 20 ساڵان داوای 130 ملیۆن یۆرۆ ده‌كه‌ن.
ریال مه‌درید له بازاری گواستنه‌وه‌ی داهاتووی یاریزانان چه‌ند یاریزانێكی وه‌ك مباپێ هالاند و ئۆبامیانگ و سانچۆی كردووه‌ته ئامانج.
سانچۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له یانه‌ی واتفۆردی ئینگلیزی پێگه‌یشتووه، پاشان له 2015 روویكردۆته تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مان سیتی، دواتر له هاوینی 2017 به به‌های 10 ملیۆن یۆرۆ روویكرده دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا له كۆی 90 یاری 31 گۆڵ و 42 ئاسیستی كردووه.