نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بەهۆی مەترسییەکانی دەستپێکردنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزی

K24 – هه‌ولێر:

نرخی نەوت بەهۆی مەترسییەکانی دەستپێکردنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز نووسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی خواست لەسەر نەوت کەمبووە، ترسی دەستپێکردنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، نرخی نەوتی کەمکردووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 3.6% دابەزیی و بووە 29 دۆلار و 86 سەنت، هەروەها، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە 23 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ووهان، مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جیهان دروست کردووە.