كاریگه‌رترین هۆكار بۆ سه‌ركه‌وتنی یاریزانان
نهێنی سه‌ركه‌وتنی یاریزانان و ئه‌ستێره‌كانی جیهان ته‌نیا ئه‌م 2 هۆكاره‌یه
پرسی سەرکەوتنی تۆ وەکو یاریزانێك ڕادەوەستێتە سەر دوو بابه‌ت
یەکەم توانا و بەهرەی خودی خۆت، دووەم بەهێزی و قوڵی ئارەزووەکانت.
پرۆفیسۆر جیمس دەڵێت: لەهەر بوار و بابەتێکدا، هه‌ست و سۆزت بەرامبەر بابەتەکە دەبێتە ڕزگارکەرت، ئەگەر زۆر گرنگی بدەیت بەوەی بگەیتە ئامانجی خۆت ئەوا دڵنیابە لەوەی دەگەیتە ئەوەی کە خۆت دەتەوێت، تەنها ئەوەت لەسەرە بڕیار بدەیت، لەپاش بڕیاردان ئارەزوویەکی بەهێزت بۆپەیدا دەبێت بۆ ئەوەی بگەیتە ئەوئاستەی کە خۆت دەتەوێت) بۆیە منیش دەڵێم: ئەگەر بتەوێت ببیتە یاریزانێکی باش ئەوا دەبیتە یاریزانێکی باش .
هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ونه‌كانیان هاتۆته دی و گه‌یشتوونه‌ته لوتكه ئاره‌زووییه‌كی گه‌وره‌یان بۆ خواست و خه‌ونه‌كانیان هه‌بووه.
دەیان یاریزانم بینیوە لە ئاستی (تازە پێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتووان) سەرکەوتوو نەبوون هۆکارەکەشی
تەنها نه‌بوونی هه‌ست و سۆزی پێویست و ئارەزوو بووە کە بۆ پیشه‌كه‌یان نەیان بووە، ئەوانەیشی سەرکەوتوو بوون ژمارەیان زۆر کەم بووە لەوانەی کە سەرنەکەوتوون.
دەبێت ئەوە بڵێین کە یاریزانە سەرکەوتووەکانیش هەنێك جار تووشی نا ئومێدی بوون، بەڵام لەسەر مەشق و هەوڵەکانیان پێداگیر و ئارام بوون، کە ئارامیشیان گرتووە و کۆڵ‌یان نەداوە لە کۆتایدا خۆیان لە لوتکەدا بینیەتەوە.
ئەمە پرسێکی مرۆیی و سروشتیە بۆ سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه هەمان شته، لە بواری پیشەسازی و پسپۆڕی ڕوودەدات.
ڕۆکفیلەر دەڵێت: ڕەگەزی یەکەمی سەرکەوتن لە کاردا بریتییە له ئارامگرتن، بۆیە لە تۆپی پێشدا هەر ئارامگرتن دەبێتە ڕەگەزی یەکەم .
نوسینی Bahadin Zarayani
