به لێدانی بۆكس و مشت له سه‌رو چاوی یه‌كتر یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌ن
ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی تایسۆن لایه‌كی گوێچكه‌ی لێكرده‌وه دووباره ده‌یه‌وێت بێته‌وه مه‌یدان
ئیڤاندێر هۆڵیفیڵد حه‌ز ده‌كات بۆ جارێكی دیكه به‌رنگاری مایك تایسۆنی بۆكسێنه‌ر بێته‌وه، كه پێشتر دووجاری دیكه له سه‌رده‌می لاویه‌تی رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه.
هۆڵیفیڵد به لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی، لایه‌نگرانی بۆكسێنی تووشی جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه كردووه، به‌وپێیه‌ی ره‌نگه لایه‌نگرانی بۆكسێن له جیهان بۆ جارێكی دیكه بێنه‌ری ركابه‌رییه‌كی پڕ له جۆش و خرۆشی هۆڵیفیڵد و تایسۆن بن، یارییه‌ك كه سێیه‌م ركابه‌ری ئه‌م دوو ئه‌فسانه‌ی بۆكسێنی جیهانییه ده‌بێـت.
هۆڵیفیڵد له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م بۆ جارێكی دیكه به‌ره‌نگاری تایسۆن ببمه‌وه، هه‌رچه‌ند مه‌به‌ست له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ركابه‌ریكردنی تایسۆن نییه، به‌ڵكو حه‌ز ده‌كه‌م بۆ نێو جیهانی بۆكسێن بگه‌ڕێمه‌وه.
هۆاڵیفیڵد ته‌مه‌ن 57 ساڵان ده‌شڵێت: به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی من و تایسۆن خه‌ریكی قسه‌كردنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به خواستی من بێت له ده‌ستپێكی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ جیهانی بۆكس، سه‌ره‌تا حه‌ز ده‌كه‌م ركابه‌رییه‌ك له‌گه‌ڵ ریدیك بۆیی بكه‌م.
هۆڵیفیڵد ده‌شڵێـت: حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ره‌تا ركابه‌ری بۆیی ته‌مه‌ن 52 ساڵان بكه‌م، چونكه ئه‌و هاوڕێی خۆمه، دوایینجاریش كه رووبه‌ڕووی تایسۆن بوومه‌وه له ساڵی 1997 (رووداوه‌كه‌ی گه‌ستنی گوێ) هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ مایكی تایسۆن بۆ دروست نه‌كردووم و پێشوازی له ركابه‌ری له‌گه‌ڵ تایسۆن ده‌كه‌م.
پێشتر له 1997 ركابه‌رییه‌ك له نێوان تایسۆن و هۆڵیفیڵد به‌ڕیوه‌چوو، تایسۆن گازێكی له گوێی هاڵی فیلد گرت و لایه‌كی گوێی لێ كرده‌وه. ناوبانگێكی ئه‌رێنی كه هیچكات وازی له مایكی ئاسنین نه‌هێناوه.
مایك تایسۆن و هۆڵیفیڵد له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا رایانگه‌یاندووه كه ئامانجیان گه‌ڕانه‌وه بۆ ركابه‌ری بۆكسه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وهی هاوكاری بۆ رێكخراوێكی خێرخوازی و ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به مشت له سه‌ر و گوێلاكی یه‌كتر بده‌ن.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی

