ڤیدیۆ.. كۆرپه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام له‌دایكبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات
دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه منداڵه‌كه خه‌ڵكی به‌هانایه‌وه چوون
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی چینی به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له‌كاتی رۆیشتن له شه‌قام، منداڵه‌كه‌ی له‌دایك بوو و كاتێك هه‌ستی پێ كرد، كه كۆرپه‌كه‌ی كه‌وته سه‌ر زه‌وی.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له یه‌كێك له كامێراكانی چاودێری تۆماركراوه و له پێگه‌ی هه‌واڵی "Shanghaiist"ـی چینی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و رووداوه نیشان ده‌درێت، كاتێك ئافره‌ته‌كه به یاوه‌ری كه‌سێكی دیكه له شه‌قامه‌كه‌وه ده‌ڕۆن و له‌ناكاو منداڵه‌كه‌ی له‌دایك ده‌بێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر شۆسته‌كه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و رووداوه هه‌فته‌ی رابردوو له شاری تایز هو له هه‌رێمی چیانگ تۆماركراوه.
له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ئافره‌ته كه ناوی "چین وه‌ی"ـیه و له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه له‌سه‌ر شۆسته‌كه ده‌ڕۆن و له‌ناكاو ئافره‌ته‌كه ئاوڕ ده‌داته‌وه و ده‌بینێت كه منداڵه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، بۆیه هاوار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خڵكی سه‌رشه‌قام به‌هانایه‌وه بێن.
وه‌ك له گرته‌كه‌شدا دیاره، هه‌ر زوو خه‌ڵكه‌كه لێی كۆده‌بێته‌وه و یه‌كێك له رێبوارانی سه‌ر شه‌قام به‌په‌له پارچه په‌ڕۆیه‌ك ده‌هێنێت و له منداڵه‌كه‌ی ده‌پێچێته‌وه.
ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای 10 خولهك ئه‌مبوڵانس به‌هانای دایك و منداڵه‌كه‌وه هاتووه و هه‌ردووكیانی گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و راشیگه‌یاند، منداڵه‌كه كوڕه و ته‌ندروستی هه‌ردووكیان زۆر باشه و دوای ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی پێویست بوو له نه‌خۆشخانه، ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
H.B