یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاشكرا ده‌بێت
به پێدانی به‌رتیل تۆمه‌تبار كراوه
ئه‌نجوومه‌نی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئیسپانیا كه له لایه‌ن یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كرێت،
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئابڕووچوونێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئیسپانیای ئاشكرا كردووه و داڤید ئاگۆنزۆی هێرشبه‌ری پێشووی ریال مه‌درید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كراوه به پێدانی به‌رتیل به كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی باجی ئیسپانیا به پێدانی 3 هه‌زار یۆرۆ به‌ده‌ست بهێنێت.
ئا‌نتۆنیۆ سانز فه‌رمانبه‌رێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه دانی ناوه كه به‌شداری ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئیسپانیا كردووه.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه داڤید ئاگۆنزۆ بانگهێشتی دادگا ده‌كرێت و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ سه‌لماندنی راستی رووداوه‌كه.
داڤید ئاگانزۆی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه و تا 2004 یاری بۆ یانه‌ی شایانه‌كانی ئیسپانیا كردووه، دواتر له یانه‌ی لوگۆی ئیسپانیا كه له پله‌دوو یاری ده‌كات وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئیسپانیا ده‌ستنیشان كرا.

