یاریزانێكی بارسێلۆنا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
ئێستا له نێو ماڵه‌كه‌ی كه‌ره‌نتین كراوه
یاریزانێكی یانه‌ی بارسێلۆنا كه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید ده‌كات تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی به 7 ملیۆن یۆرۆ ماتیۆس فێرناندێزی له یانه‌ی پاڵمێراسی به‌رازیلی كڕی و به‌شێوه‌ی خواستن روویكردۆته یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید، به‌ڵام له كاتی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه تووشی كۆرۆنا بووه و كه‌ره‌نتینه كراوه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: ماتیۆس فێرناندێزی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی ئێستا له نێو ماڵه‌كه‌ی كه‌ره‌نتینه كراوه و له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
