"ریال مه‌درید جێنشینی سێرخیۆ رامۆسی ده‌ستنیشان كرد"
ریال مه‌درید له گفتووگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بگوازێـته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زێدان و پێرێز رێككه‌وتوون بۆ وه‌رزی داهاتوو یاریزانێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی سێرخیۆ رامۆس بدۆزنه‌وه، له‌م پێناوه‌یشدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی ئینته‌ر میلان له سه‌رهێڵن.
رۆژنامه‌ی ماركا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: رامۆسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2021 كۆتایی دێت، زینه‌دین زێدان به‌رگریكارێكی له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ده‌ستنیشان كردووه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: میلان سكرینیار به‌رگریكاری ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی له لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه بۆ شوێنگره‌وه‌ی سێرخیۆ رامۆس داوا كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: سكرینیاری ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی ئینته‌ر میلان ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی كردووه و یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی زۆر پشتی پێده‌به‌ستێت له داڕشتنی پلانه‌كانی، له ڕووی كۆنتڕۆڵكردنی تۆپه ئاسمانییه‌كان زۆر به توانایه و له‌سه‌ر ئاستی ته‌كتیكی تاكه‌كه‌سی زۆر لێهاتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی سكرینیار ئاماده كردووه و ده‌یه‌وێـت وه‌رزی داهاتوو هاوشانی رافایل ڤاران یاری بكات، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان دابه‌زیوه.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ریال مه‌درید خامیس رۆدریگێزی ناوه‌راستكاری كۆلۆمبی و 10 ملیۆن یۆرۆی له پێناو ده‌ستبه‌رداربوون له سكرینیار پێشكه‌شی ئینته‌ر میلان كردووه.
ميلان سكرينيار به‌رگریكاری سلۆڤاكیا له هاوینی 2017 له یانه‌ی سامپدۆریاوه به به‌های 34 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئینته‌ر میلان و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت.
