هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی سێكسی له لاڤێزی و خێزانه‌كه‌ی ده‌كرێت
لاڤێزی له دادگا سكاڵای تۆمار كردووه
ئیزكویل لاڤێزی یاریزانی پێشووی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و ناتالیای خێزانی پاریزه‌ره‌كه‌یان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دادگا سكاڵا تۆمار بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی سێكسیان لێ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی هاككه‌ر كراوه كه ئه‌كاونته‌كانی ئه‌و یاریزانانه و هاوژینه‌كه‌یان هاك كردووه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پاره‌یان نه‌ده‌نێ وێنه و ڤیدیۆ سێكسییه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئیزیكوێل لاڤێزی یاریزانی پێشووی ناپۆلی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ژماره‌یه‌ك هاككه‌ر وێنه و ڤیدیۆی ساخته‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌یان دروست كردووه و هیچیان راست نین.
لاڤێزی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی رۆزاریۆی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، دواتر یاری بۆ یانه‌كانی ئیستیۆدیانتس، سان لۆرینزۆ كردووه، له 2007 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ناپۆلی روویكرده خوله‌كانی ئه‌ورووپا، دوای 5 ساڵ مانه‌وه له خولی ئیتاڵیا روویكرده پاریس سانجێرمان، دوای تێپه‌ڕكردنی 4 وه‌رز له خولی فره‌نسا، له 2019 له یانه‌ی هێبی فۆرچنی چینی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاند و ئێستاش لاڤێزی هاوشانی ناتالیای هاوژینی له فه‌ره‌نسا ده‌ژین و خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه.
