دۆخی ئێستا و کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا لە ھەولێر تاوتوێ دەكرێت
كۆبوونەوەیەكی فراوان بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستا و کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت.
بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی وەزیری تەندروستی و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پارێزگارانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم، کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، لە ماوەی هەشت رۆژی رابردوودا تەنیا یەک کەیسی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی هەرێمی کوردستان تۆمار کرا.



