كلاتنبێرگ: گۆڵه‌كه‌ی رامۆس له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2016 ئۆفساید بوو
كلاتێنبێرگی ناوبژیوانی ئینگلیزی دانی پێدانا
ماركا كلاتێنبێرگ ناوبژیوانی ئینگلیزی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2016ـی نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دانی پێدانا كه گۆڵه‌كه‌ی سێرخیۆ رامۆس ئۆفساید بووه.
كلاتێنبێرگ وه‌كو ناوبژیوانی ناوه‌راست هاوشانی سیمۆن بێك و جاك كولینی یاریده‌ده‌ری و ڤیكتۆر كاسای و ستوارت بێرت وه‌كو ناوبژیوانانی چواره‌م و پێنجه‌م بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2016ـیان به‌ڕێوه‌برد.
كلاتێنبێرگ له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2016 یه‌كێك بوو له یارییه قورسه‌كان، كۆنترۆڵكردنی ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێرانه بكه‌یت.
ئه‌و ناوبژیوانه دانی به‌وه دانا كه له‌و یارییه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی دیار روویدا، ئه‌و گۆڵه‌ی كه له گێمی یه‌كه‌م سێرخیۆ رامۆس تۆماری كرد ئۆفساید بوو.
ریال مه‌درید له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2016 به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خاڵی سزا بووه پاڵه‌وان، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئاسایی یارییه‌كه و به درێژایی هه‌ردوو گێمی زیادكراوی یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هاتبوو.