پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون
ئاماری نوێ
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
ئاشکرای کردووە، تووشبووەکان کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ و سێ ئافرەت تەمەنیان 43، 21، 19 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 6 ساڵن و دانیشتووی شاری سلێمانین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم تووشبووە نوێیانە، خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری سلێمانین.
دوێنی چوارشەممە، تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانکرا، ئەمەش دوای ئەوەی هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی نەمابوون