دوای چه‌ند رۆژ له چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، سێكس ئه‌كه‌یت؟
چەند زانیارییەکی نوێ لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت
K24 – مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
تۆ چاكبوویته‌ته‌وه له كۆرۆنا ڤایرۆس و هه‌ست به پشوو ئه‌كه‌یت یاخود جه‌سته‌ت هه‌ست به پشوو ئه‌كات، به‌ڵام پێویسته 30 رۆژ ئارام بگریت، ئه‌وكات ده‌ست به كرداری سێكس بكه‌یته‌وه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست له ژماره‌ی رۆژی 15ی ئایار راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه كه تێیدا نوسیویه‌تی: "توێژه‌ره‌وه‌كان هۆشداریی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه دوای چاكبوونه‌وه له‌كۆڤید-19، مانگێك پێویسته تا بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ژیانی سێكسی".
ئه‌م ئامۆژگارییه دوای توێژینه‌وه‌ی چه‌ند زانایه‌كی چین-ی هاتووه كه سه‌لماندویانه، ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ك ته‌نیا له لیك و گه‌رده‌كانی هه‌ناسه‌دا هه‌یه، به‌ڵكو له سپێرمی پیاوانی تووشبووشدا هه‌یه.
ڤێریوات مانۆسیتینی گه‌وره پسپۆری پزیشكی له به‌شی بنبڕكردنی نه‌خۆشییه تایله‌ندییه‌كان پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته پیاوان بۆ یه‌ك مانگ خۆیان راگرن له دوای چاكبوونه‌وه‌یان له نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له بڵاوكراوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مریكی (JAMA) بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا سمپڵی سپێرمی 38 كه‌سی هه‌ڵگری كۆڤید-19، له كه‌رتی هێنان ته‌نیشت شاری وۆهان- كه‌رتی هێبی، وه‌رگیراوه و توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
توێژه‌ره‌وه‌كان شیكاریان له‌سه‌ر سپێرمی ئه‌و كه‌سانه كردووه. كاتێك رۆژی 26ی كانوونی دووه‌م ئه‌و 38 نه‌خۆشه چاكبوونه‌ته‌وه و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه. بۆ رۆژی 16 ی شوبات (دوای 20 رۆژ) پشكنین بۆ سپێرمیان كراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه به رێژه‌ی 16% ڤایرۆسی كۆرۆنا له سپێرمه‌كه‌یاندا ماوه.
به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان نه‌گه‌یشتوونه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئایا له رێگه‌ی كرداری سێكس-ه‌وه ڤایرۆسه‌كه ئه‌گوازرێته‌وه یان نا وه‌ك ڤایرۆسه‌كانی تری ئیبۆلا و زیكا كه له‌رێگه‌ی كرداری سێكسه‌وه ئه‌گوازرێته‌وه، بۆیه وه‌ك هۆشدارییه‌ك ئه‌م ئه‌نجامه‌یان بڵاوكردۆته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مریكی پێیوایه، ده‌شێت بوونی ڤایرۆسه‌كه له سپێرمی پیاواندا هۆكاری ئه‌وه بێت كه رێگری نێوان خوێنبه‌ره‌كان و گونه‌كان لاواز بێت، بۆیه ڤایرۆسه‌كه رێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ چوونی له خوێنبه‌ره‌كانه‌وه بۆ ناو سپێرمه‌كان.