داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد ئه‌ویش لووتی بڕی
"به‌هۆی رێكاریكانی كۆرۆنا رێژه‌ی توندوتیژی خێزانی رووی له زیادبوون كردووه"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، پیاوه‌كه به چه‌قووی چێشتخانه لووتی هاوسه‌ره‌كه‌ی لێكردووه‌ته‌وه.
خۆش‌بوو مایدانوال، سه‌رۆكی به‌شی ئافره‌تان له كه‌رتی باكتیكای باشووری رۆژئاوای ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، قوربانییه‌كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه و دایكی منداڵێكی 7 ساڵانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردبوو و به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات، بۆیه هه‌وڵی ده‌دا له پیاوه‌كه‌ی جیا ببێته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، رووداوه‌كه ئه‌م هه‌فته‌یه روویداوه و پۆلیس پیاوه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه و ئافره‌ته‌كه‌ش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه، ره‌وانه‌ی ماڵی باوكی كراوه‌ته‌وه.
خۆش‌بوو ئاشكراشیكرد، له‌ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا 13 حاڵه‌تی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له نووسینگه‌كه‌ی تۆماركراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌و ماوه‌یه‌دا رێژه‌ی توندوتیژی خێزانی له‌و وڵاته رووی له زیادبوون كردووه و زۆربه‌ی كه‌یسه‌كانیش دژی ئافره‌تان تۆماركراون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مانه‌وه‌ی پیاوه‌كان له ماڵه‌وه و به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوسه‌ره‌كانیان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌فغانستان ده‌كه‌وێته ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان له‌ڕووی توندوتیژی خێزانی و نایه‌كسانی ره‌گه‌زی له‌و وڵاته‌دا له ئاستێكدایه، تاوانه‌كانی شه‌ره‌ف و توندوتیژی خێزانی له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته به‌ربڵاون.
H.B