وەزیری تەندروستی عێراق ستایشی رێكارەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات
"رێكاری دیكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا پەیڕەو دەكەین"
K24 - بەغدا
وەزیری تەندروستی عێراق ستایشی رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكات لە رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا و راشیدەگەیەنێت، پێویستە چەندین رێوشوێنی دیکەی بەپەلە بگرینەبەر.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند، پێویستە چەندین رێوشوێنی دیکەی بەپەلە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پابەندکردنی هاووڵاتییان بە رێکارەکانی خۆپارێزی بگرینەبەر.
هەروەها ستایشی رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا کرد.
ئاماژەی بە بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ حكوومهتی ههرێمی كوردستانیش کرد.
حەسەن تەمیمی، ئاشكراشی كرد، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق لە ھەڵكشانە، ھۆكاری سەرەكی ئەوەیە ھاووڵاتییان پابەندی رێنماییەكان نین"