گڕگرتنی پاڵاوگەیەك لە ھەولێر زیانی گیانی لێكەوتەوە

كەسێك گیانی لەدەستدا

K24 - ھەولێر

رێناس عەلی، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بەھۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە پاڵاوگەیەكی سوتەمەنی لەسەر رێگەی ھەولێر - مەخموور، كەسێك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون".

رائید سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر بە كوردستان24ی گوت: "ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوگەی سوتەمەنی كۆچەر كەوتەوە و تائێستا كۆنترۆڵ نەكراوە، بەداخەوە لە رووداوەكەدا كەسێك گیانی لەدەستداوە كە لە پاڵاوگەكە كاری كردووە".

لەبارەی ھۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە گوتی: "لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە، دوای كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكە زانیاری زیاتر دەخرێتەروو".

گوتیشی: "بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە زۆربەی تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی بەرگری شارستانی ھەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە".

وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر راشیگەیاند: "تیمەكانی ئاگركوژێنەوە رێگریان كردووە لەوەی كە ئاگرەكە مەترسی بۆسەر دەوروبەری پاڵاوگەكە ھەبێت".

گڕگرتنی پاڵاوگەیەك لە ھەولێر زیانی گیانی لێكەوتەوە
گڕگرتنی پاڵاوگەیەك لە ھەولێر زیانی گیانی لێكەوتەوە
گڕگرتنی پاڵاوگەیەك لە ھەولێر زیانی گیانی لێكەوتەوە