توێژینه‌وه‌كان: ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌مێنێته‌وه
پزیشكان: خه‌ڵك به‌رگری دژی كۆرۆنای په‌یدا كردووه
K24- هه‌ولێر:
توێژینەوە جیھانییەكان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو ڤایرۆسانەیە كه لە ناو كۆمەڵگە دەمێنێتەوە، رێكخراوی تەندروسیتی جیھانیش ده‌ره‌نجامی ئه‌و تویژینه‌وانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌شتی عه‌باس بستانی، پزیشكی راویژكار له بواری دڵ و هه‌ناو ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر ھەیە زستانی داھاتوو كۆرۆنا بگەڕێتەوە، بەڵام بە لاوازتر له رابردوو، چونكە خەڵك بەرگری لەشیان پەیدا كردووە.
هاوكات دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێریش جه‌خت ده‌كاته‌وه، ھیچ ئەگەرێك نییە كارئاسانییەكان كەمبكرێنەوە، مەگەر رێژەی تووشبووان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا ئێستا 397 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئیستا تەنیا 13 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماون و 5 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، بەڵام دۆخەكە تا رادەیەكی زۆر كۆنترۆڵكراوە و ھاتنی وەرزی گەرماش مەترسی ڤایرۆسەكە كەمتر دەكاته‌وه.
H.B