بەریتانیا ناوەندێک بۆ دۆزینەوەی ڤاکسین بە 93 ملیۆن پاوەند دادەمەزرێنێت

دەیانەوێت پەلە بكەن لە دامەزراندنی ئەو ناوەندە

K24 - ھەولێر

بۆ دامەزراندی ناوەندێكی نوێی تایبەت بە دۆزینەوە ڤاكسین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەریتانیا بە بڕی 93 ملیۆن پاوەند وەبەرھێنان ئەنجامدەدات.

وەزارەتی كار و ستراتیژیەتی پیشەسازی لە بەریتانیا رایگەیاندووە، حكومەت وەبەرھێنان بە بڕی 93 ملیۆن پاوەند كە یەكسانە بە 112 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی دەكات، بە ئامانجی ئەوەی پەلە لە دامەزراندنی ناوەندێكی نوێی تایبەت بە دۆزینەوەی ڤاكسین بۆ كۆرۆنا بكرێت.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشدا، لە رێگەی ئەو پارەداركردنەوە، ئەو ناوەندە نوێیە لە ھاوینی 2021 مسۆگەر دەبێت.

ھەروەھا جەختی لەوەكردەوە، ناوەندی دروستكردنی ڤاكسین، كە ئێستا لە قۆناغی دامەزراندندایە، بە یەكێك لە پێكھاتە سەرەكییەكان لە بەرنامەی حكوومەت دادەنرێت، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو ڤاكسینە دابینبكرێت و دواتر بڕێكی زۆری لێبخرێتەڕوو.