باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل بە مردویی دۆزرایەوە
لە ماڵەکەی دۆزرایەوە
دو وێی، باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل لە ماڵەکەی خۆی بە مردوویی دۆزرایەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، باڵیۆزەکە لە شووقەکەی خۆی لە شاری هێرزلیا گیانی لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی ئاشکرا نەکراوە.
دو وێی لە شوباتی ئەمساڵ وەکو باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل دەستنیشانکراوە و پێشتریش، نوێنەری چین بوو لە ئۆکرانیا .