"گواردیۆلا دهیهوێت ببێته راهێنهری ههڵبژاردهی بهرازیل"
"گواردیۆلا ساڵی داهاتوو گرێبهستهكهی لهگهڵ مان سیتی كۆتایی دێت"
پێپ گواردیۆلا بەرێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی ئارەزوو دەکات ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل.
دۆمێنێک تۆرێنت یاریدەری پێشووی پێپ گواردیۆلای بەرێوەبەری هونەری کەتەلۆنی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی گلۆبۆ سپۆرتی ئاشکرای دەکات ئەو راهێنەرە ئارەزووی ئەوەی هەیە ببێت بە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل و چەند جارێکیش نزیک بوو لە وەرگرتنی ئەم پۆستە.
یاریدەرەکەی پێشووی گواردیۆلا نەیشاردەوەش کە ئەو راهێنەرە تاوەکو ئێستاش خەونی ئەوەیە سەرکردایەتی سامبا بکات، هەربۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی پاش مۆندیالی 2022 ببێتە راهێنەری ئەم هەڵبژاردەیە.
گواردیۆلا لە ساڵی 2016ـەوە راهێنەرایەتی مان سیتی دەکات و ساڵی داهاتووش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی شاری مانچێستەر نوێ بکاتەوە.